کورتەیەک بابەتی ماتەماتیک (بیرکاری) بەگشتی، بۆ زۆرینە سەختی خۆی هەیە، بەڵام شێواز و ڕێبازی فرەجۆریش هەیە کە چێژبەخش بێت و گرێیەکانی ئەم سەختییانە شل بکات.
«ماتەماتیکی دەرەوەی پۆل» ناوی ئەم پرۆژەیەیە کە دەیان یاری فرەلایەن لەخۆ دەگرێت و ئامانج لێیان فێربوونی ماتەماتیکانەیە. بیرۆکە و بەرهەمهێنانی ئەم یاریانە، دەرەئەنجامی ئەزموون و پەیدۆزی و کۆشەشی چەندین کاژێر کارکردنی مامۆستایانی «تۆڕی فێرکاری برادۆست»ـە.
لە ئێستەدا ئەم بەرهەمە بەردەستە و دیارییەکی کوردەوارییە بۆ مامۆستایان و منداڵانی وەڵات. بەئومێدی فرەوانترکردنی لە داهاتوودا.
سەرفەراز بمێنن!