یارییەکان :: هێڵی ژمارەکان (کۆکردنەوە)

ژمارەکان دەکێشیت لەسەر هێڵێک، ١-١٠ یان ١-٢٠ بەپێی ئاستی فێرخوازەکان، پاشان داوا لە فێرخواز دەکەیت کە باز بداتە سەر ئەو ژمارانەی کە تۆ داوای لێ دەکەیت، دەکرێت هەمان چالاکی بۆ کۆکردنەوە و کەمکردنەوە بەکاربهێنرێت. دەکرێت هەمان هێڵی ژمارەکان بکێشین و لە هەردوو لاوە ژمارەکانی لێ بنووسین، پاشان دوو فێرخواز بانگ بکەی کە هەریەکەیان لە لایەکەوە باز بداتە سەر ئەو ژمارەیەی کە داوایان لێدەکەیت، دواتر دەکرێت داوای ئەنجامی کۆکردنەوە یان لێکدانی دوو ژمارەیەی تەنیشتی یەکیان لێبکەی کامەیان زووتر وەڵامی دایەوە ئەوە براوەیە.

ئامانج لەم یارییە

فێری ژماردن و کۆکاری و کەمکاری دەبێت

فێردەبێت بە وردی بیربکاتەوە