یارییەکان :: یاری تۆپ و سەبەتە (کۆکردنەوە)

بە دووری چەند مەترێک دوو یان سێ سەبەتە دادەنێیت و تۆپ هەڵدەدەیتە ناو سەبەتە، بۆ نموونە هەر فێرخوازێک بۆی هەیە ١٠ تۆپ هەڵ بدات بۆ سەبەتەکان، لە کۆی ئەو ١٠ تۆپە جەند دانە بکەونە ناو سەبەتەکان ئەوەندە خاڵەی بۆ ئەژمێر دەکرێت، هەمان چالاکی دەشێت بۆ کۆکردنەوە و کەمکردنەوەش بەکاربێت، ٣ تۆپ بۆ ناو سەبەتەیەک + ٤ تۆپ بۆ ناو سەبەتەکەی دیکە پاشان هەمووان بژمێرە بزانە چەند دەکات؟

ئامانج لەم یارییە

فێرخواز فێری ژماردن دەبێت

فێردەبیت تەرکیزی بەکاربهێنێت