یارییەکان :: خەتخەتێن (کۆکردنەوە)

لەجیاتی یەک ژمارە دوو ژمارە لە تەنیشتی یەکەوە بنووسرێت، بۆ نموونە ٥+٣ ، ٨-٢ ، ١٠÷٥ ، کە فێرخوازەکە باز دەداتە سەر هەریەکێکیان، ئەنجامەکە بڵێت تا ئەنجامی هەریەکەیان نەڵێت باز نەداتە خانەیەکی دیکە. هەر خەتەکانی خەتخەتێن دەکرێت زۆر یاری دیکەشی پێ بکرێت، لە جیاتی ژمارە دەکرێت، شتی دیکەی لێ بنووسرێت لەناو خانەکان، - لە خانەی ژمارە یەک بنووسرێت بەدەوری خۆتدا بسوڕێوە - لە خانەی دوو بنووسرێت چەپڵە لێ بدە - لە خانەی سێ بنووسرێت سەما بکە - ... هتد

ئامانج لەم یارییە

فێری کردارەکانی بیرکاری دەبێت

 بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی درووست فێردەبێت بەخیرایی تەرکیزی بەکاربهێنێت