یارییەکان :: سێڕسکێن (تیک تاک تۆک) (ژمارەی تاک و جووت)

لەسەر زەوی یان لەسەر بۆرد خەتەکان دەکێشیت، بەشداربووان دابەشی سەر دوو گرووپ دەبن، ئەگەر لەسەر وایتبۆد بوو لە شێوەی ڤیدیۆکە دەیکەیت، تۆپی پێوەنووسان بە بۆردەکە بەکاردەهێنیت، بە نۆرە هەر جارە و بەشداربووی گرووپێک بەشداری دەکات، هەتا یەکێکیان خانەکانی تەنیشت یەکدی پڕ دەکاتەوە و دەیباتەوە. ئەگەر هاتوو لە دەرەوەی پۆل بێت، دەکرێت دوو بەیەکەوە بیکەن و ٩ چوارگۆشە بەتەنیشتی یەکەوە بکێشن وەکوو یاری سێڕسکێن، یەکیان ژمارەی تاک بنووسێت ئەوەی دیکە ژمارەی جووت، هەتا یەکێکیان ٣ژمارەی تاکی بە ڕیزی یەکەوە دەنووسێت و خەتێکیان بەسەردا دەهێنیت و دەیباتەوە.

ئامانج لەم یارییە

فێری ناسینەوەی ژمارەی تاک و جووت دەبن

فێری کاری گرووپ دەبن