یارییەکان :: گووتنی ژمارەکان بە ڕیزبەندی (ژمارە و ژماردن)

ئەو ژماردنە لە ١-١٠ یان ١-١٥ بەبێ دووبارەبوونەوەی ژمارەکان، واتە ئەگەر گرووپێکی ١٥ کەسی بە بازنەیی ڕابووەستن بۆ ئەوەی ئەو یارییە بکەن، پێویستە ژمارەیەک بڵێت پاشان یەکێکی دیکە بڵێ ژمارە دوو، هەتا دەگەنە ژمارە ١٥، ئەگەر بێتوو دووکەس لە هەمان کاتدا یەک ژمارەیان گووت، ئەوە ژمارەکە دێتەوە سەرەتا و پێویستە دووبارە لە ژمارە یەکەوە دەستپێبکرێتەوە، هەتا دەگەنە ١٥ بەبێ دووبارەبوونەوە.

ئامانج لەم یارییە

فێردەبێت تەرکیزی بەکاربهێنێت

فێری ژماردن دەبیت

فێری کاری گرووپ دەبێت