یارییەکان :: یاری مام سلێمان (ژمارە و ژماردن)

:مام سلێمان دەڵێت

یارییەکی لەمێژینەی کوردە، لەناو کلتوورەکانی دیکەش هەیە بەڵام بە ناوی جیاوازەوە، دەکرێت ئە یارییە بۆ بیرکاری و بۆ زۆر مەبەستی دیکەش بەکاربهێنین. یارییەکە بەو جۆرەیە هەر کاتێک ناوی مام سلێمان هات پێویستە بەشداربووەکان ئەو داواکارییە ئەنجام بدەن کە مام سلێمان داوایان لێ دەکات، بەڵام ئەگەر هاتوو ناوی مام سلێمان نەهات و داوایەکی لێکردن ئەوانیش ئەنجامیان دا، ئەوە پێویستە لە یارییەکە بچنە دەرێ. بۆ نموونە، مام سلێمان دەڵێت: هەستن، مام سلێمان دەڵێت دابنیشن، مام سلێمان دەڵێت: پێنج پەنجە بەرز بکەنەوە، چوار پەنجە دابنێنەوە، ئەگەر بێتوو کۆتا داواکارییان ئەنجامدا کە ناوی مام سلێمانت لەگەڵ نەگووتووە، ئەوە پێویستە لە یارییەکە بچنە دەرەوە.

ئامانج لەم یارییە

فێردەبێت تەرکیزی بەکاربهێنێت

فێری ژماردن دەبیت

فێری کاردی گرووپ دەبێت