یارییەکان :: یاری خولانەوە (ژمارە و ژماردن)

لەم یاریەدا پێویستمان بە کەمۆڵەیەکی بۆڵین یان بوتڵێکی ئاو دەبێت لەگەڵ بەردەزارێکی گەورە. هەموو فێرخوازان دادەنیشن لە شێوەی بازنەیەکی گەورە مامۆستای وانە کەرەستەکانی یاریەکە لەناوەڕاستی بازنەکە دەخولێنێتەوە و دەستی لێ بەردەدات چاوەڕێ دەکات تا دەوەستێ کاتێک وەستا سەرەکەی ڕووی لە کێ بوو ئەو فێرخوازە هەڵدەستێ بەردە زارەکە هەڵ دەدا، چ ژمارەیەکی بۆ دەرچێت ئەوەندە جارە لە دەرەوەی بازنەکە بەدەوری بازنەکەی دەخولێتەوە و لەگەڵیشی ژمارەی خولانەوەکەی دەژمێرێت، بەم جۆرە یاریەکە بەردەوام دەبێت تا هەموو فێرخوازان بەشداری دەکەن. ئەم یارییە تەنها بۆ ژمارە بچووکەکانی سەرەتا دەبێت چونکە ئەگەر ژمارەکان زۆر بن کاتی زیاتری دەوێت و فێرخواز ماندوو دەبێ لەوەی ئەوەندە بخوولێتەوە. - بۆ وانەی کوردیش دەبێت بە مەرجێک بەردەزارەکە بەکار نەهێنین تەنها فێرخوازەکە پیتێک بڵێ کە خوێندوویەتی، دەتوانی لە سەرەتای ساڵی تازەی خوێندنیش بەکار بێت وەک ئاماژەیەک بۆ خۆناساندن بە شێوەی یاری.

ئامانج لەم یارییە

فێرخواز فێری  ژماردن  دەبێت

فێردەبێت بە گرووپ کار بکات

فێری نۆرەگرتن دەبێت و چاوڕێێ نۆرەی خۆی دەکات