یارییەکان :: یاری شوێنگۆڕکێ (ژمارەدۆزی)

مامۆستای وانە ژمارەکان لەسەر کاغەزی ڕەنگاوڕەنگ دەنووسێت. ژمارەکان بە پێی ژمارەی فێرخوازی پۆلەکەیە، وە هەر ژمارەیەکیش دووجار دەنووسرێت ئەمەش واتا دوو فێرخواز ژمارەیەکیان لایە وەکوو یەکە بۆ نموونە: دوو فێرخواز ژمارە «٢»یان لایە، دواتر فێرخوازەکان دادەنیشن بە شێوەی بازنە، مامۆستای وانە کاغەزەکە دابەش دەکات بەڵام بەجۆرێک دابەش بکرێت کە ژمارە لەیەکچووەکان نەکەونە تەنیشت یەک. دوای دابەشکردنی ژمارەکان مامۆستاکە ژمارەیەک دەڵێت و چەپڵەیەک لێ دەدا هەر فێرخوازێک ئەو ژمارەی لابوو شوێنەکەی دەگۆڕێت و دەچێتە شوێنی فێرخوازەکەی دیکە کە هەمان ژمارەی لابووە بەڵام بە خێرایی. بەم شێوەیە یاریەکە بەردەوام دەبێ تا ژمارەکان تەواو دەبن. - بۆ وانەی کوردیش بەکاردێت وەک پیتەکان، وشەکان. بۆ وانەی زانست بەکاردێت وەک ئەندامەکانی لەش، هەستەکان، کەش، بەشەکانی ڕووەک، ئاژەڵەکان.

ئامانج لەم یارییە

فێرخواز فێری ناسینەوەی ژمارەکان  دەبێت

فێردەبێت کاتگرتنەوە و کاتبەندی دەبێت

فێردەبێت بە گرووپ کار بکات