یارییەکان :: یاری تۆپ و هێلاهۆپ (کۆکردنەوە)

ئەگەر ئەم یاریە لە گۆڕەپان بکرێت دەتوانی بە تەباشیر بازنەکان و هێما بیرکارییەکان بکێشیت، ئەگەر لە ناو پۆل بکرێت دەتوانی بە تێپی ڕەنگاو ڕەنگ بازنەکان و هێما بیرکارییەکان بکێشی، دوای کێشانی پێویستمان بە بەردەزارێک دەبێت لەگەڵ هەندێک تۆپ. فێرخوازەکان لە لایەک دانیشتوون بە ڕیز دانە دانەیان هەڵدەستێنی سەرەتا بەردەزارەکە هەڵ بدات چ ژمارەیەک دەربچێ ئەوەندە تۆپە بۆ بازنەی یەکەم ببات، جارێکی دیکە بەردەزارەکە هەڵ بدات ئەو ژمارەی بۆی دەرچووە دووبارە ئەوەندە تۆپە بباتە بازنەی دووەم، ئەوجا بە شێوەیەکی ڕستەی بیرکاری بیخوێنێتەوە بۆ نموونە [٢+٥=٧] ئەگەر بیخوێنێتەوە بە شێوەی بیرکاریانە دەبێ بڵێت دوو کۆ پێنج یەکسانە بە حەوت، هەر خۆشی دەبێت ئەنجامەکەی بزانێ، ئەنجامەکەش چەند بێ ئەوەندە تۆپە دەباتە بازنەی سێیەم. ئەم یارییە کاتبەندە، واتە ئەگەر لە کاتی خۆی لا بدا و ئەنجامەکەی دیاری نەکات، ناتوانێت خاڵ بەدەست بێنێ هەتا ئەگەر وەڵامەکە ڕاستیش بێت.

ئامانج لەم یارییە

ئامانج لەم یاری و چالاکییە
١.فێرخواز فێری کۆکردنەوە  دەبێت

٢.فێردەبێت کاتگرتنەوە و کاتبەندی دەبێت

٣.فێردەبێت بە گرووپ کار بکات