یارییەکان :: ڕیزکردنی ژمارەکان (ژمارە و ژماردن)

لەم یاریەدا دەکرێت کێبەرکێ لەنێوان دوو فێرخوازدا بێت، کامیان زووتر ژمارەکان ڕیز بکات ئەو دەبێتە براوەی یاریەکە. دەتوانین بە تەباشیر چوارگۆشەی بچووک بەدوای یەکدا بکێشین دواتر کەروێشکێک لەسەرەتا دابنێی و لە کۆتایش گیزەرێک دابنێی وە ژمارەکان بە تێکەڵی لەلایەک دابنێی فێرخوازەکە دەبێت بە زووترین کات ژمارەکان ڕیز بکات تاوەکوو کەروێشکەکە گێزەرەکە بخوات. دەتوانیت بۆ وانەی کوردیش بەکاری بهێنی کە پیتەکان ڕێک بخات و وشەیەکی واتاداری لێ دروست بکات. یان بۆ وانەی زانست کە بەشەکانی ڕووەک بەدوای یەکدا ڕێکبخات ئەمەش بەجۆرێکە کە تۆ لە کۆتایی خشتەکان میوەیەکت دانابێ، فێرخوازەکە بەجۆرێک بەشەکانی ڕووەک ڕێکبخات تا دەگاتە بەرهەمی میوەکە.

ئامانج لەم یارییە

 

 فێری کرداری ڕیزکردنی ژمارەکان دەبێت

فێری خێرایی لە کارکردندا دەبێت

فێردەبێت بیری بەکاربهێنێت

فێرخواز فێری یارمەتیدانی ئاژەڵان  دەبێت