یارییەکان :: یاری دروستکردنی ژمارەکان (ماتەماتیک (گشتی))

لەم یاریەدا فێرخوازەکان لە گۆڕەپان بە شێوەی نیوەبازنەیەک ڕیز دەبن هەر فێرخوازە و ژمارەیەکی لە مل کردووە، مامۆستای وانە ژمارەیەک دەڵێت دەبێ فێرخوازەکان دروستی بکەن، بۆ نموونە مامۆستاکە دەلێت ١٦ دەبێت فێرخوازی ژمارە یەک و فێرخوازی ژمارە شەش بچن لای یەکدی بوەستن و ژمارە ١٦ دروست بکەن و بەیەکەوەش بە دەنگی بەرز بڵێن شازدە، واتا پێویستە لە کاتی دیاریکراوی خۆی ژمارەکە دروست بکەن و بیخوێننەوە ئەم یاریە کاتبەندە. بۆ وانەی کوردیش بەکاردێت کە هەر فێرخوازە و پیتێکیان لە مل بێت و وشەی مامۆستا دروست بکەن یان هەر فێرخوازە و وشەیەکیان لەمل بێت و ڕستەی مامۆستا دروست بکەن.

ئامانج لەم یارییە

فێربوونی ژمارەکان و زانینی شێوازی نووسینیان

بەگرووپ کارکردن

خێرایی لە کارکردندا