یارییەکان :: یاری ژماردن بۆ بەرەوپێش و پشتەوژمێر (ژمارە و ژماردن)

چەند فلاشکارتێک ئامادە بکرێت دەشێت فلاشکارتەکە ژمارەکان بە نووسینەکی لەسەر فلاشکارتەکە بنووسرێت و فێرخواز لەو ژمارەیەوە دەست بە ژماردن بکات، فێرخواز دوای ئەوەی سووڕایەوە لەگەڵ ڕاوەستانی مۆسیقا بەناوی فڵاشکارتەکاندا، لەو ژمارە دیاری کراوەوە دەست بە ژماردن دەکات بە شێوازی جارێک پێی ڕاست بۆ پێشەوە جارێک پێی چەپ بۆ پێشەوە، لێرەدا دەتوانرێت بە پێی ئاستی فێرخوازان لە پۆلی یەک تا سێ بەکار بهێندریت، بۆ پۆلی یەک ژمارەیەک لە کۆتایی یان ناوەڕاست ژماردنەکە جێ دەهێڵدرێت بۆ ئەوەی فێرخوازەکە بیڵێت.

ئامانج لەم یارییە

فێری ژماردنی ژمارەکان دەبێت

فێری جیاکردنەوەی چەپ و ڕاست دەبێت