فێرخوازان لەگەڵ مامۆستا بە بازنەی دانیشتوون یان بە بازنەی ڕاوەستاون لە دەرەوەی پۆل بە ڕیزبەندی فێرخوازێک دێتە پێشەوە و بازدەداتە سەر ئەو فلاشکارتەی مەبەستیەتی هەموو فلاشکارتەکان سەراوبن داندراون و خێرا هاوکێشە بیرکاریەکە کۆ دەکاتەوە و ئەنجامەکەی دەڵێت. یان ژمارەیەک نووسرابێت فێرخواز دووبەستە (گورزەی دەیی) بۆ زیاد بکات. بۆ هەر پۆلێک بەپێی ئاستی فێرخوازان سوودی دەبێت.
ئامانج لەم یاری و چالاکییە
١.فێری کرداری کۆکردنەوە دەبن
٢.فێردەبن بە خێرایی ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن
٣.فێری خانەی یەکان و دەیان دەبن