یارییەکان :: یاری سێرەگرتن (تەرکیز) (ژمارەدۆزی)

وەکوو جیاکردنەوەی ڕەنگ بۆ سێرەی فیرخواز. بۆ نموونە هەرچی تۆپی شینە دەکاتەوە ٢ بیخەنە سەبەتەکەوە. کۆکاری، کەمکاری، لێکدان، تاک و جووت، شێوە و تەنی ئەندازەیی، خوێندنەوەی کاژێر هەرچی چارەگە بیخەنە سەبەتەکە، یەکڕەنووسی، دووڕەنووسی، سێڕەنووسی ...هتد. بۆ وانەی کوردی پیت، خوێندنەوەی وشە بە دیاری کردنی کات بەجودا، هەر گرووپەی ڕەنگێکی دیاریکراوی تۆپ هەڵدەبژێرن دواتر هەموو ئەندامانی گرووپەکە یەک یەک دێنەپێشەوە و دەیخوێننەوە و دەیخەنە ناو سەبەتەکە و دواتر کام گرووپ کەمترین کاتی پێچووە ئەوە بردوویەتیەوە. چەند هاوکێشەیەکی کۆکاری بنووسرێت لەسەر تۆپەکان یان بلکێندریت پێیەوە ئەنجام دیاری بکرێت واتا کام لە هاوکێشە بیرکاریەکان دەکاتەوە ٤ ئەو تۆپانە بخاتە ناو سەبەتەکە. یان هەر تۆپەی ژمارەیەکی لەسەرە هەرجارە و ژمارەیەک دیاری دەکرێت کام لە ژمارەی سەر تۆپەکان بە کۆکاری یان کەمکاری لەگەڵ ژمارە ٢ دەکاتەوە ٨ خێرا بیخەنە سەبەتەکەوە. بۆ هەر پۆلێک بەپێی ئاست دەکرێت سوودی هەبیت.

ئامانج لەم یارییە

 

 فێری کرداری کۆکاری و کەمکاری ژمارەکان دەبێت

فێری خێرایی لە کارکردندا دەبێت

فێردەبێت بیری بەکاربهێنێت