یارییەکان :: یاری بازدان و خوێندەوەی کات (ماتەماتیک (گشتی))

خویندنەوەی کاژێر، خویندنەوەی ژمارە، شێوە و تەنی ئەندازەیی، لێکدان، کۆکاری، کەمکاری، دابەشکردن ئەنجامەکە لەتەنیشت فلاشکارتەکە بنووسرێت، ڕیزکردنی ژمارەکان، بۆ بازدانی ژمارەکان بۆ نموونە ٣ دەردەچێت بازدانی سێی بکات، چەند ڕەنووسییە؟ - بۆ وانەی کوردی خوێندنەوە، دروستکردنی ڕستە، بۆ وانەی زانست داهاتی زەوی، هەسارەکان، کۆمەڵەی گیانەوەران، زیندو و نازیندوو. لە دەرەوەی پۆل لە بەشێکی باخچەی فێرگە چەند فلاشکارتێک دەلکێندرێت بە دیوارەکە یان وایتبۆردی هۆڵی وەرزش یان کتێبخانە هەر فلاشکارتەی کاژێرێکە و کاتێکی دیاریکراوی لەسەر نووسراوە فێرخوازێک دێتە پێشەوە لە مەودای دیاری کراو بازنەیەکی هێلاهۆپ داندراوە لە ناوەڕاستی بازنەکەوە بازدەداتە سەر  یەکێک لە فلاش کارتەکان  کاتەکە دەخوێنێتەوە.

ئامانج لەم یارییە

 

فێرخواز  فێری خوێندنەوەی کاتژمێر دەبێت

فێری خێرایی لە کارکردندا دەبێت

فێردەبێت بیری بەکاربهێنێت