یارییەکان :: یاری دۆزینەوە (کۆکردنەوە)

کۆکاری، کەمکاری، دابەش، لێکدان، ڕیزکردنی ژمارەکان و ڕیزکردنی ژمارەکان سەر بەرەوژێر و سەر بەرەو ژوور، چەند ڕەنووسییە، تاک و جووت، بازدان، ژمارەی نادیار، مامۆستا فلاشکارتەکانی شاردۆتەوە هەر فلاشکارتەی ژمارەی دیاری کراوی لەسەرە و ژمارەکانی بە ڕەنگاوڕەنگی و ڕیزبەندی لکاندووە بە زەوییەکە بەڵام چەند ژمارەیەکی کەمە و جێگەکەیان بەتاڵە، فیرخوازان دەستیان بە شوێنێکی دیاری کراوەوەیە، مامۆستا ئاماژە دەکات بۆی ڕیزبەندی ژمارەکان تەواو بێت بۆ نموونە ژمارە ٧ بدۆزنەوە و لەشوێنی خۆی دایبنێن. دەتوانرێت بە گرووپ و کات دیاری بکرێت.

ئامانج لەم یارییە

 

 فێری دۆزینەوە و ناسینەوەی ژمارەکان دەبێت

فێری خێرایی لە کارکردندا دەبێت

فێردەبێت بیری بەکاربهێنێت