یارییەکان :: بەرد، کاغەز، دوێرد (مقەست) (ژمارەی تاک و جووت)

ئەم یارییە دەتوانرێت بۆ پۆلی یەک بەکار بهێنرێت بۆ بازدان بەسەر ژمارەکاندا. لێرەدا دوو ڕیز لە ژمارەکان دادەنرێن دوو فێرخواز ئەم یارییە دەکەن و کەمیان سەرکەوتوو بوو لە بەرد، کاخەز و دوێردەکە، ئەوە ئەو یەکەمجار باز دەدات بەسەر ئەو ژمارەیەی مامۆستا دیاری کردووە بۆ نموونە بازدان بەسەر ژمارە جووت یاخود ژمارەی تاک، هەر فێرخوازە و چەند جار سەرکەوت لە یاریەکە ئەوەندە جارە باز دەدات تا دەگاتە خاڵی کۆتایی کە دیاری کراوە لەلایەن مامۆستایەکەوە. ئەم یارییە وەک شێر و خەتی کوردییە. گەر سێ کەس بوون دەتوانن یاری «فی کڵان کۆ» بکەن بۆ ئەوەی کەسی براوە یەکەم جار کارەکە بکات.

ئامانج لەم یارییە

ئامانج لەم یاری و چالاکییە
١.فێرخواز فێری کاری گرووپی دەبێت

 ٢.فێری ناسنەوەی ژمارە تاک و جووتەکان دەبێت

٣.فێری خێرایی لە کارکردندا دەبێت

٤.فێردەبێت بیری بەکاربهێنێت