یارییەکان :: چەپڵە لێبدەن ئەگەر ڕاست بوو (لێکدان)

ئەم یارییەک بۆ پۆلی یەک و دوو و سێ دەتوانین بەکاری بهێنین، بۆ کۆکردنەوە یاخود لێکدان، یان ژمارەکان، ئەگەر بۆ لێکدانی ژمارەکان بەکاری بهێنین، فێرخوازان دادەنیشن مامۆستا چەند لێکدانێک لەسەر پۆستەرەکان نووسیووە، پۆستەرێک هەڵدەبژێرێ، داوا لە فێرخوازان دەکات هەر کاتێک وەڵامی دروستی گووت چەپڵە لێ بدەن و بە دەوری خۆیاندا بسووڕێنەوە، مامۆستا بۆ ئەوەی سەرنجی فێرخوازان ڕابکێشێ چەند جارێک وەڵامەکە بە هەڵە دەڵێت و دواتر دەتوانن فێرخوازان لە شوێنی مامۆستاکە پرسیارێ هەڵبژێرێ. دووبارە یارییەکە بکەنەوە.

ئامانج لەم یارییە

فێرخواز فێری کاری گرووپی دەبێت

 فێری کرداری کۆکاری ژمارەکان دەبێت

فێری خێرایی لە کارکردندا دەبێت

فێردەبێت بیری بەکاربهێنێت