یارییەکان :: شێوەئەندازەییەکان (ماتەماتیک (گشتی))

ئەم یارییە بۆ پۆلی یەک و دوو دەتوانین بەکاریبهێنین، بەهۆی ئەم یارییەوە فێرخوازان دەتوانن شێوە ئەندازەییەکان فێر ببن و بزانن کە هەر شێوە ئەندازەیەک چەند سەر و لای هەیە.

یارییەکە لە شێوەی پێشبڕکێیە لە نێوان دوو فێرخواز، مامۆستا چەند داوایەک لە فێرخوازان دەکات، لە هەنگاوی یەکەم مامۆستا چەند شێوە ئەندازەیەکی داناوە. فێرخوازان دەبێت گۆشەکانی شێوە ئەندازەییەکان دیاری بکات بە کووپ و تۆپی ڕەنگاوڕەنگی بچووک، دواتر دەبێت شێوە ئەندازەی دیاری کراو بە دار یاخوود قامیش دروستی بکاتەوە.

ئامانج لەم یارییە

فێرخواز فێری کاری گرووپی دەبێت

 فێری ناسینەوە و دۆزینەوەی ژمارەی نادیار دەبێت

فێردەبێت تەرکیزی بەکاربهێنێت

فێری خێرایی لە کارکردندا دەبێت