یارییەکان :: هەڵدانی تۆپ و لێکدان (لێکدان)

ئەم یارییە دەتوانین بۆ لێکدان بەکاربهێنین، فێرخوازان بە شێوەی بازنەی دەوەستن مامۆستا لە ناوەڕاستی بازنەکە دەبێت و لێکدانێک دەپرسێت و تۆپەکە بۆ یەکێک لە فێرخوازان هەڵ دەدات و ئەو فێرخوازە تۆپەکە دەگرێتەوە وەڵامەکە دەڵێت و پاشان ئەو فێرخوازە دێتە ناوەڕاستی بازنەکە و ئەو تۆپە بۆ فێرخوازێکی دیکە هەڵ دەدات و پرسیارێکی دیکەی لێکدانی لێ دەکات. ئەگەر فێرخوازەکە نەیتوانی وەڵامە دروستەکە بداتەوە، دێتە دەرەوە لە بازنەکە،

ئامانج لەم یارییە

فێرخواز فێری کاری گرووپی دەبێت

 فێری لێکدانی ژمارەکان دەبێت

فێری خێرایی لە کارکردندا دەبێت