لەم یارییەدا فێرخواز هەم چێژ وەردەگرێت و هەم فێری جیاکردنەوەی ژمارە تاک و جووتەکان دەبێت. سەرەتا پێویستە فێرخوازان بەپێوە بوەستن و هەموو ئامادەی یارییەکە بن و مامۆستا بۆیان ڕوون بکاتەوە و ڕێک بکەون لەسەر شێوازەکەی، مامۆستا بە تێکەڵی و بە ئارەزووی خۆی لەو ژمارانەی خوێندراون ژمارە دەڵێت و لە ژمارە تاکەکان پێویستە فێرخواز دابنیشت و لە ژمارە جووتەکان بەپێوەبێت یان بە پێچەوانەشەوە گونجاوە، بەڵام پێویستە فێرخوازەکان سەرەتا هەریەکە و ژمارەیەکیان هەبێت، دواتر مامۆستا بە تێکەڵی ژمارە دەڵێت، فێرخوازەکان پێویستە ئاگادار بن کە ژمارەکەی خۆیان گوترا خێرا ئەو داواکارییە بکەن، کە مامۆستا پێشتر پێی گووتن
ئامانج لەم یاری و چالاکییە
١.فێرخواز فێری کاری گرووپی دەبێت
٢.فێری ناسینەوە و جیاکردنەوەی ژمارەکان دەبێت
٣.فێری خێرایی لە کارکردندا دەبێت