یارییەکان :: یاری فلاشکارت (ماتەماتیک (گشتی))

لەم یاریەدا فلاشکارت بەکاردەهێنرێت کە ژمارەی لەسەر نووسراوە، لێکدان یان کەمکردنەوە یان کۆکردنەوە یان دابەشکردن، فلاشکارتەکان لەسەر زەوی بە ڕیز دادەنرێن و فێرخواز پێویستە بە ڕیز بە تەنیشت فلاشکارتەکاندا بڕوات و ئەنجامی کرداری ژمارەکانی فلاشکارتەکە بڵێت یان دەتوانێت بە بازدان لە فلاشکارتێکەوە باز بدات بۆ فلاشکارتێکی دیکە و ئەنجامەکەی بڵێت. دەکرێت بۆ وانەی ئینگلیزیش بەکاربهێنرێت، بە نموونە فلاشکارتەکان وێنەیان لەسەر بێت و فێرخوازەکە ناوی وێنەکە بڵێت.

ئامانج لەم یارییە

فێرخواز فێری کردارەکانی کۆکردنەوە و کەمکردەنوە دەبێت

فێری خێرایی لە کارکردندا دەبێت