یارییەکان :: یاری چەکووشێنێ (ژمارەدۆزی)

لەم یارییەدا چەکووش و فلاشکارت کە ژمارەیان لەسەر نووسراوە بەکاردەهێنرێن. بە نموونە مامۆستا دوو فێرخواز دیاری دەکات و هەریەکە چەکووشی تایبەتی خۆی پێدەبێت و فلاشکارتەکان کە ژمارەیان لەسەر نووسراوە بە ڕەمەکی دادەنرێن بە تێکەڵی، کە مامۆستا ژمارەیەکی گوت پێویستە فێرخوازەکان چەکووشەکە لەو فلاشکارتە بدەن کە ئەو ژمارەی لەسەر نووسراوە کە مامۆستا پێی گوتوون، خاڵ بۆ ئەو فێرخوازە دابنرێت کە زووتر چەکووشەکە لە فلاشکارتی ژمارەکە دەدات و دەیناسێتەوە، زۆرترین خاڵ براوەی یارییەکە دەبێت.

ئامانج لەم یارییە

فێرخواز فێری کاری گرووپی دەبێت

 فێری ناسینەوە و دۆزینەوەی ژمارەکان دەبێت

فێری خێرایی لە کارکردندا دەبێت