یارییەکان :: یاری دۆزینەوە و زانین (کۆکردنەوە)

لەم یارییەدا تەنیا فلاشکارت بەکاردێت کە ژمارەیان لەسەر نووسراوە و لەسەر زەوی بە تێکەڵی دادەنرێن، فێرخوازان یەک یەک بەشداری دەکەن و دێن بۆ لای فلاشکارتەکان، مامۆستا ژمارەیەک بە فێرخوازەکە دەڵێت و پێویستە بە کاتێکی کەم بیدۆزێتەوە و دواتر مامۆستا پێی دەڵێت کە بیخاتە سەر فلاشکارتێکی دیکە ژمارەیەکی دیکەی لێ نووسراوە کە پێویستە مامۆستا ئەو ژمارەیەش بە فێرخوازەکە بڵێت و ئەویش بیدۆزێتەوە پاشان مامۆستا داوا لە فێرخواز بکات ئەو دوو ژمارەیە کۆ بکاتەوە یان لێکیان دەر بکات یان دابەش بکات یان لێک بدات، ئیدی بەپێی ئەو بابەتەی خوێندوویانە. لەم یارییەدا سێ داواکاری لە فێرخواز دەکرێت. پێویستە کات بۆ فێرخوازەکە دابنرێت و لەماوەی ئەو کاتەدا ئەم داواکاریانە جێبەجێ بکات

ئامانج لەم یارییە

ئامانج لەم یاری و چالاکییە
١.ناسینەوەی ژمارەکان

٢.پابەندبوون بە کات