یارییەکان :: یاری هەنگاو بە هەنگاو (ژمارەی تاک و جووت)

لەم یارییەدا فلاشکارت بەکاردێت دەکرێت ژمارەی تاک لە فلاشکارتێک و ژمارەی جووت لە فلاشکارتی دیکە بنووسرێت و دوو فێرخواز یان زیاتر لە تەنیشت یەک بووەستن و هەریەکەیان کۆمەڵێک فلاشکارت بەدەستەوە بگرن کە ژمارەکان تێکەڵن واتە تاک و جووتن و مامۆستا لە بەرانبەریان بوەستێ و کە ژمارەی تاکی گووت ئەو فێرخوازەی ژمارەی تاکی پێیە هەنگاوێک دێتە پێش و کە مامۆستا ژمارەی جووتی گوت ئەو فێرخوازەی ژمارەی جووتی پێیە هەنگاوێک دێتە پێش و ئەو فێرخوازەی لەپێش هەمووانەوە بوو دەبێتە براوە.

ئامانج لەم یارییە

فێرخوازان فێری جیاکردنەوەی ژمارەی تاک و جووت دەبن

فێری کاری گرووپ دەبن