دوو فێرخواز پەتێک دەگرن بەدەستەوە و بەردەوام دەیجوڵێنن و فێرخوازانی دیکەش بە ڕاکردن و بازدان بەسەر پەتەکەوە تۆپەکان دەگوازنەوە بەڵام بە پێی ڕیزبەندی ژمارەکان کە لەسەر تۆپەکان نووسراو، دەکرێت هەمان یاری بۆ کردارەکانی دیکەی بیرکاری ئەنجام بدرێت، بۆ نموونە پێیان بڵێی ١٢+ ٣ دەبێت تۆپی ژمارە پازدە هەڵبگرن و بەسەر پەتەکە باز بدەن و بیخەنە سەبەتەکە.
:ئامانج لەم یارییە
فێری ڕیزکردنی ژمارەکان دەبێت
فێردەبێت بە گرووپ کاربکات
چالاکییەکی وەرزشی ئەنجام دەدات