دوو گرووپی منداڵەکان دێنین و لەسەر دوو مێز کۆمەڵێک پارچە وێنەیەکیان دەدەینێ و بە پێی کات ڕێکیبخەن و وێنەکە درووست بکەنەوە.( بۆ کردارەکانی بیرکاری کۆکردنەوە و کەمکردنەوە و لێکدان و دابەش و خوێندنەوەی کاتژمێر کۆمەڵێک پەزڵ بهێنین و ڕێکیبخەنەوە بۆ نموونە ئەگەر بۆ کۆکردنەوە بێت: ٣کۆ٤ دەبێت ٧ بۆ بدۆزنەوە.
ئامانج لەم یاری و چالاکییە
١.دۆزینەوەی ئەنجامی دوو ژمارەی لێکدانە بەبیرکردنەوە لە ئەنجامەکەی
٢.فێردەبێت بەخێرایی کارەکانی ئەنجامبدات
٣.فێری وردی دەبێت لە کارکردندا