منداڵێک سەتڵێکی بۆ بە داوێک و دارێک دەخەین و لەتەنیشت منداڵەکە دوو سەبەتەی پڕ لە تۆپ دا دەنێین و منداڵەکە سەتڵەکەی دەستی ڕادەوەشێنێت و منداڵەکان دێن تۆپی ناو سەبەتەکان دەبەن و نابێت بە سەتڵەکەش بکەون کە منداڵەکە بەردەوام دەسوڕێنێت. دەکرێت لە جیاتی تۆپەکان پرسیار بخەینە ناو سەبەتەکە منداڵەکە بیخوێنێتەوە و وەڵامی بداتەوە ئینجا منداڵەکە بێتەوە، فێرخوازان پێویستە بزانن چەند تۆپیان گواستۆتەوە، بۆ نمونە ٩ تۆپیان گواستۆتەوە، پێویستە بزانن ژمارە ٩ تاکە یان جووتە
ئامانج لەم یاری و چالاکییە
١.فێری وردی دەبن لە کارکردندا
٢.فێری ژمارەدن دەبن
٣.فێری جیاکردنەوەی ژمارەی تاک و جووت دەبن