پێویستیمان بە ١٠ دەبەی ئاو دەبێت، هەندێ شت لە ناوەکەیان دەکەین لەگەل تۆپێکی قەبارە گونجاودا، ئەم یاریە ئەتوانرێت لە نێوان ٢ فێرخوازی گرووپی جیاوازدا بکرێت. دەکرێت ئەم یارییە بۆ کۆکردنەوە و کەمکردنەوە بەکاربێت، ئەو تۆپی بۆڵینگانەی کە جاری یەکەم بەریان دەداتەوە لەگەڵ ئەوانەی کە جاری دووهەم بەریان دەداتەوە کۆیان بکاتەوە، تا بزانین کێ زۆرترین تۆپ بەردەداتەوە.
ئامانج لەم یاری و چالاکییە
١.فێری کرداری کۆکاری یان کەمکاری دەبێت بە ڕێگایەکی چێژبەخش
٢.فێردەبێت بە گرووپ کاربکات
٣.فێری یاساکانی یاری بۆڵینگ دەبێت