یارییەکان :: یاری ڕیزکردنی ‌ژمارەکان (ژمارەدۆزی)

ئەم یارییە لەنێوان دوو گرووپی ١٠ کەسیدا دەکرێت، ژمارە ٠ تا ٩ دەدرێت بە ئەندامانی گرووپەکان، مامۆستا دەتوانێت ژمارەیەک بنووسێت، بۆ نموونە ١٠٧٦٥ پێویستە فێرخوازان بەشێوەیی نووسینی ژمارەکان ڕیزببن، واتە لە لای ڕاستەوە ژمارە ١ دواتر٠ ئینجا ٧٦٩، کام گرووپ زووتر ڕیزبوو ئەو گرووپە براوە دەبێت.

ئامانج لەم یارییە

   :ئامانجی ئەم یارییە

فێری درووستکردن و دۆزینەوەی ژمارەی گەورە دەبن

فێردەبن بە گرووپ کاربکەن

فێردەبن بە دەستوبردی کاربکەن

فێری بەکارهێنانی تەرکیزدەبن