یارییەکان :: یاری هەڵگرتنی جیر لەناو ئاودا (ژمارە و ژماردن)

 تەشتێک ئاو دێنین کۆمەڵێ جیرەی لاستیکی پارە دەخەینە ناویان، ئەم یاریە لەنێوان ٢ فێرخواز دەکرێت لە ڕێگەی قامیش یان چیلکەدارەوە بە ماوەیەکی دیاریکراو پێویستە جیرەکان دەربهێنن، کامیان زۆرترین جیری دەرهێنا لەماوەی کاتی دیاریکراودا براوەی یاریەکە دەبێت، دەکرێت ئەمە بۆ کۆکردنەوەی ژمارەکان یان کەمکردنەوە بەکاربهینین.

ئامانج لەم یارییە

امانج لەم یارییە

١. فێری ژماردن دەبێت

٢. فێری بەکارهێنانی تەرکیز دەبێت

٣. فێری بەکۆمەڵ  و بەخێرایی یاریکردن دەبێ