بەپێی ئاستی فێرخوازەکان کۆمەڵێک بازنە دەکێشین و ژمارەی چەند خاڵێک لە ناو بازنەکان دەکێشین، پاشان ژمارەکان بە نووسین لەسەر میزەڵانەکان دەنووسین، فێرخواز دەبێت ژمارەی سەر میزەڵانەکە بناسێتەوە و بیخاتە سەر بازنەی گونجاو، ئەم یاریە دەکرێت بەکاربێت بۆ فێربوونی ژمارەکان بۆ ئاستی سەرەتا.
:ئامانج لەم یارییە
١. فێری ناسینەوەی ژمارەکان دەبێت
٢. فێری بەکارهێنانی تەرکیز دەبێت
٣. فێری ژماردن دەبێت