یارییەکان :: یاری زانینی ژمارەی نادیار بە بازنەی هێلاهۆپ (ژمارەی نادیار)

لەم یاریەدا پێویستمان بە ٣ بازنەی هێلاهۆپ و تۆپە بچووکە ڕەنگاوڕەنگەکان دەبێت، هەرسێک بازنەکە لەسەر زەوی دادەنێین و لە بازنەییەکدا ژمارەییەک تۆپ دادەنێین بە پێی ویستی خۆمان، دانەی دوای کەمکردنەوەکە دەکرێت بە بەتاڵی جێیبهێڵین و بازنەی دوای یەکسانە ئەنجامەکە بنووسین، فێرخوازەکە ئەوە دیاری بکات کە ئەو ژمارەیە لەگەڵ چەند کەم بکەینەوە دەکاتە ئەو ئەنجامەی دیاریمان کردووە.

ئەم یارییە دەکرێت بۆ کرداری کۆکردنەوە و لێدەرکردن و دابەشیش بەکاربێت.

ئامانج لەم یارییە

:ئامانج لەم یارییە

١. فێری دۆزینەوەی ژمارەی نادیار دەبێت

٢. فێری بەکارهێنانی تەرکیز دەبێت