یارییەکان :: یاری تەقینی میزەڵان (ماتەماتیک (گشتی))

پێویستمان بە ژمارەیەک باڵۆنی بچووک و کورسی دەبێت، باڵۆنەکان پڕ لە ئاو دەکەین و بە پەتێک لەسەرووی کورسیەکان هەڵیاندەواسین، فێرخوازەکان دەکەین بە دوو گرووپ لەسەر کورسیەکان دابنیشن (ئەمە دەبێتە پێشبڕکێیەکیش لە نێوانیان). مامۆستا داوا لە فێرخواز دەکات بۆ نموونە، ئەنجامی لێکدان، کۆکردنەوە یان کەمکردنەوەی ئەو ژمارەیە بڵێت و هەر فێرخوازێک نەیزانێت ئەوا میزەڵانەکە بتەقێنێت لەسەر سەری، دەکرێت ژمارە تاکەکان بێت یان ئەنجامی کۆکردنەوە یان لێدەرکردنی دوو ژمارە بێت.

ئامانج لەم یارییە

:ئامانج لەم یارییە

١. فێری جیاکردنەوەی ژمارەی تاک و جووت دەبێت

٢. فێری بەکارهێنانی تەرکیز دەبێت

٣.فێردەبێت بە دەستوبردی کارەکانی ئەنجام بدات