پێویستمان بە تەباشیر دەبێت، لەسەر زەوی خەت دەکێشین و لەنێوان هەر نزیک مەترێک بازنەیەک دەکێشین، لە تەنیشت خەتەکان کۆکردنەوەی دووژمارە دەنووسین، فێرخوازەکە باز بداتە سەر بازنەکە و ئەنجامەکە بە تەباشیر لەناو بازنەکە بنووسێت، ئەم یاریە دەکرێت بۆ کەمکردن و لێکدان و دابەش بەکاربێت.
:ئامانج لەم یارییە
١. فێری کرداری کۆکردنەوە دەبێت
٢. فێری بەکارهێنانی تەرکیز دەبێت