یارییەکان :: یاری بەرد (کۆکردنەوە)

پێویستمان بە تەباشیر و بەرد دەبێت، لەسەر زەوی سێ بازنە دەکێشین و دانەیەک لە سەرەوە و دوان لەخوار ئەوەی دیکە، لە بازنەی سەرەوە ئەنجامێک بە بەرد دیاری دەکەین بۆ نموونە ژمارە ٤، چوار بەرد  لەناو بازنەکە دادەنێین،  لە نێوان هەردوو بازنەی خوارەوە هێمای کۆکردنەوە دەنووسین، داوا لە فێرخوازەکە دەکەیت دوو بڕە بەرد بخاتە ناو دوو بازنەکانی خوارەوە کە ئەنجامی کۆکردنەوەکەی بکاتە ئەو ژمار بەردەی کە لە بازنەکەی سەرەوەدا هاتووە، هەمان یاری دەکرێت بۆ کرداری کەمکردنەوە و دابەشکردن بەکاربهێنرێت 

ئامانج لەم یارییە

:ئامانج لەم یارییە

١. فێری کرداری کۆکردنەوە دەبێت

٢. فێری بەکارهێنانی تەرکیز دەبێت