له‌و یاریه‌دا فێرخوازان به شێوه‌ی بازنه‌یی دا‌ده‌نیشن له گۆڕه‌پان، مامۆستای بابه‌ت بوتڵێک یان دارێک ده‌سوڕێنێته‌وه به‌ناو بازنه‌كه‌دا، ئاڕاسته‌ی بوتڵەکە ڕووی له هه‌ر فێرخوازێك كرد نۆرەی ئه‌و فێرخوازه دەبێت، ئه‌و فێرخوازه‌ی به‌شداری كردووه به‌رده‌زارێك هه‌ڵ ده‌دات، له‌و كاته‌دا پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو فێرخوازه‌كان بزانن ژماره‌ی سه‌ر به‌رده‌زاره‌كه چه‌نده، دواتر مامۆستای بابه‌ت دووباره بوتڵەکە ده‌سوڕێنه‌ته‌وه و فێرخوازێكی دیكه به‌شداری ده‌كات و به‌رده‌زاره‌كه هه‌ڵ ده‌دات، له‌گەڵ ته‌واوکردنی ئه‌و هه‌نگاوه مامۆستا به هاوكاری فێرخوازه‌كان ژماره‌ی به‌رده‌زاری یه‌كه‌م و دووه‌م كۆ ده‌كه‌نه‌وه یان له‌یه‌كیان ده‌ر ده‌كه‌ن. ئه‌و یارییه بۆ وانه‌ی وه‌رزش زۆر چێژبه‌خش ده‌بێت، به پشت به‌ستن به‌و ژمارانه مامۆستای بابه‌ت ده‌توانێت جوڵه‌ی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ فێرخوازه‌كان ئه‌نجام بدات.
:ئامانج لەم یارییە
١. فێری کرداری کۆکردنەوە دەبێت
٢. فێری بەکارهێنانی تەرکیز دەبێت
٣. فێری بەکۆمەڵ یاریکردن دەبێ