یارییەکان :: یاری بازنەی ژماره‌كان (ژمارەدۆزی)

له‌و یاریه‌دا پیویسته‌ پانی لوله‌كان ١.٥ ئینج و درێژیه‌كه‌ی ٤ ئینج بێت . له‌و یاریه‌دا دوو گرووپ فێرخواز دروست ده‌كه‌ین. پێویسته‌ ٢٠ كارتی ژماره‌كان و بیست لووله‌ دروست بكه‌ین بۆ هه‌ر گرووپێك، له‌سه‌ر كارت و لووله‌كان تا ژماره‌ بیست ده‌نووسین، بۆ هه‌ر گرووپێك بازنه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ گۆڕه‌پان ده‌كێشین و كارتی ژماره‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ ڕه‌مه‌كی لووله‌كانی ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ژماره‌ی سه‌ر كارته‌كان. دوو گرووپه‌كه‌ له‌هه‌مان كاتدا ده‌ست به‌ پێشبڕكێ ده‌كه‌ن . دوو دوو فێرخوازان ده‌چنه‌ ناو بازنه‌كه ‌و لووله‌كان لاده‌به‌ن و ژماره‌ی كارتی گونجاوی بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌. ئه‌و فێرخوازانه‌ی سه‌ر به‌ هه‌مان گرووپن له‌ هه‌ر گرووپێكدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن له‌ دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌كان. له‌گه‌ڵ وه‌ستانی كات خاڵه‌كان كۆ ده‌كرێنه‌وه‌ و گرووپی براوه‌ دیاری ده‌كرێت .

ئامانج لەم یارییە

:ئامانج لەم یارییە

١. فێری خێرایی لە یاریکردندا  دەبێت

٢. فێری بەکارهێنانی تەرکیز دەبێت

٣. فێری بەکۆمەڵ یاریکردن دەبێ