یارییەکان :: یاری زار (کەمکردنەوە)

ئەم یاریە بەکاردەهێنین بۆ کرداری کەمکردنەوە بەم شێوەیە: دوو دانە زارمان هەیە زارەکان هەڵدەدەین دوو ژمارە دەردەچێت بە فێرخوازەکە دەڵێین ئەو دوو ژمارەیەی کە هەڵت دا کەمی بکەینەوە ئەنجام چەند دەکات؟ دواتر ئەنجامەکە دەنووسێت لەسەر بۆرد یان کاخەز، ئەو فێرخوازەی وەڵامەکەی زانیوە خۆی سەرپشک دەبێت لەوەی کێ هەڵبژێرێت دوای خۆی بێت  بەشداری  بکات، دەکرێت لە گۆڕەپانی فێرگە یان پۆلدا ئەم یارییە ئەنجامبدرێت، بۆ کردارەکانی دیکەی ماتەماتیکیش دەکرێت هەمان یاری بەکاربهێنریت.

ئامانج لەم یارییە

:ئامانج لەم یارییە

١. فێری کرداری کەمکردنەوە دەبێت

٢. فێری بەکارهێنانی تەرکیز دەبێت

٣. فێری بە کۆمەڵ یاریکردن دەبێ