یارییەکان :: یاری هەڵگرتنی تۆپ (ژمارە و ژماردن)

ئەم یاریە بەکاردەهێنین بۆ ناسینەوەی ژمارەکان: دوو منداڵ و یەک تۆپ دادەنێین لە منداڵەکان دەپرسین چەند کەس ئەم یاریە دەکات دەڵێن دوو باشە دەست بە سەرشان چەند شانمان هەیە؟ دوو دەست بۆ گوێ چەند گوێمان هەیە دوو. وە بۆ ژمارە یەک دەست بۆ سەر چەند سەرمان هەیە؟ یەک چەند تۆپ هەیە لە یاریەکە یەک بەم شێوەیە منداڵەکە ژمارەکە لە بیر ناکات.

ئامانج لەم یارییە

:ئامانج لەم یاری و چالاکییە

١. فێری ناسینەوەی ژمارەکان دەبێت

  ٢. فێری زانینی ژمارەی بەشەکانی جەستەی  دەبێت 

٣.فێری یاری بەکۆمەڵ دەبێت