یارییەکان :: یاری بازنەی ژمارەکان (کۆکردنەوە)

ئەم یاریە بەکاردێت بۆ کرداری کۆکردنەوە بەم شێوەیە: منداڵەکان بە شێوەی بازنەی ڕیز دەبن هەر یەکەیان ژمارەیەکیان لەسەر سنگیان دەدرێت تۆپەکە هەڵ دەدرێت بۆ فێرخوازێک ئەویش بۆ یەکێکی دیکە جا لێرەدا مامۆستا دەڵێت ئەنجامی ئەو دوو کەسە دەکاتە چەند کامیان لەو یارییەدا زۆرترین ئەنجام بزانێ براوەیە.

ئامانج لەم یارییە

:ئامانج لەم یاری و چالاکییە

 ١. فێری ناسینەوەی ژمارەکان و کۆکاری دەبێت لە ڕێی یارییەوە

  ٢. فێری خێرایی یاریکردن دەبێت 

٣.فێری یاری بەکۆمەڵ دەبێت

٤.فێردەبێت بەکارهێنانی تەرکیزدەبێ