یارییەکان :: یاری پاس و سەرنشین (ژمارە و ژماردن)

یەکێک دەبێتە شۆفێری شەمەندەفەرەکە و پێویستە سەرنشینەکان لە وێستگەکان دابەزێنێت، هەر وێستگەیەک ناونیشانێکی هەیە دەکرێت ژمارە یان پیت یان وشە ... بن هەر یەک لە فێرخوازەکانیش کە وەک سەرنشین مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت هەمان ناونیشانیان هەیە و پێویستە لە شوێنی خۆیان دابەزن. لەوکاتەی کە نێزیک دەبینەوە لە شوێنی دابەزینی پێویسستە بە شێوەیەکی ڕێک و جوان داوا لە شۆفێرەکە بکات کە لە فڵانە وێسگە دابەزین هەیە، بەم شێوەیە تا هەموویان دادەبەزن. لە دەرەوەی پۆل دەکرێت و پێویستە پشتر ویستەگەکان بە پێی ژمارە دیاری بکرێن دەکرێت فێرخوازانیش هاوکاربن لە دروستکردنی وێستەگەکان و دیاریکردنی ڕێگەی شەمەندەفەرەکە. 

ئامانج لەم یارییە

ئامانج لەم یاری و چالاکیە:

١- هەموو فێرخوازان بەشداری کارایان دەبێت.

٢- فێری ناسینەوەی ژمارە یان پیت یان وشە ... دەبن، بەپێی داواکاری مامۆستاکە.

٣- فێری دەربڕینی ڕێزدارانە دەبن.

٤- فێری مامەڵەی ناو شەمەندەفەر و پاس دەبن.