یارییەکان :: گواستنەوە بە دار (ژمارەدۆزی)

لەم یاریەدا فێرخوازان ژمارە یان وشە و پیت بە پێی وانە و داوای مامۆستاکە دەگوازنەوە بۆ ناو دەفر یان کووپی خۆیان، ئەم چالاکییە بە پێی ئاستی پۆلەکان دەکرێت سەخت و ئاسان بکرێت. لە سەر تۆپێک کە  ژمارە یان پیتی لەسەر نووسراوە دەخرێتە سەر پەت یان دوو داری ماسیحە، کۆمەڵێ دەفر یان کووپ بەڕیز دانراون و ژمارە یان پیت یان ... لەسەرە و پێویستە تۆپەکە بخەنەوە ناو شوێنی گونجاوی خۆیان، ئەم یارییە بۆ هەرجارێک دوو فێرخوازی پێویستە، بۆ ئەنجامدانی ئەم  دارەکەوەیارییە پێویستمان بە دوو دار دەبێت کە درێژیان لەنێوان مەتر و نیوێک بۆ دوو مەتر بێت، دەکرێت لە هەر سەرێکی دارەکەوە فێرخوازێک دەیگرێت ئەو تۆپەی کلە هەڵیانگرتووە  و ژمارەیەکی دیاریکراوی لەسەرە پێویستە بخرێتە ناو ئەو دەفرەوە کە ئەنجامی کۆکردنەوە یان کەمکردنەوە یان لێدانەکە دەکاتە ئەو ژمارە، بە ئەندازەی پێویستی چالاکییەکە یان داوای مامۆستاکە دەفر یان کووپمان پێویست دەبێت، تۆپ و دەفرەکە پێویستە ژمارەیان زۆر بێت و هەمان پیت یان ژمارە یان ... لەسەر بێت.  

ئامانج لەم یارییە

ئامانج لەم یاری و چالاکییە

 ١. فێربوونی ژمارە و پیت و وشە بە شێوەی جیاواز

  ٢. بەهێزبوونی سێرەی فێرخواز لەسەر کار و چالاکی

  ٣. ئەنجامدانی کاری بەیەکەوەوەیی