یارییەکان :: جیرە و دەرزی (ژمارە و ژماردن)

دەکرێت هەر فێرخوازێک لەسەر کارتۆنێک یارییەکی بۆ دروستکرابێت یان هەر گرووپێک دانەیەک لەم یارییەی لەبەر دەست بێت و هەر شتێ مامۆستا داوای لێیان کرد ئەوان بە جیرەکان دروستی بکەنەوە جا ژمارەکان بن یان پیت، زۆرجار دەکرێت بۆ بەیەکگەیاندنیش سوودی لێ وەربگرین، وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە. بۆ ئەم یارییە پێویستمان بە: چەند پنێک/دەرزی دەبێت، پارچەیەک کارتۆن یان تەبەدۆر کە ئەو دەرزیانەی لەسەر جێگیر بکرێ، لاستیکی ڕەنگاوڕەنگیشمان پێویستە کە بەکاری دەهێنن بۆ نووسینی داواکاریەکە، فێڕخوازەکە بە جیرە ڕەناوڕەنگەکان ئەو ژمارەیە درووستدەکاتەوە کە لەسەرتەبەدۆرەکە  پینەکانی بۆ گیر کراون. 

ئامانج لەم یارییە

ئامانج لەم یاری و چالاکییە:

١- فێربوونی ژمارە، پیت، وشە و ڕەنگەکان بە یاری.

٢- فێری کاری گرووپکاری دەبن، کاتێک لەسەر ئاستی گرووپ ئەنجامی بدەن.

٣- پشت بەستن بە توانای تاک کاتێک بەتەنها یاریەکە دەکات.