یارییەکان :: ڕاوەماسی (ژمارە و ژماردن)

لەم یارییەدا فێرخوازان بە نۆرە دەبنە ڕاوچی و پێویستە ڕاوەماسی ئەنجام بدەن، قولاپێک لە شێوەی قولاپی ماسیگرتندابێت دروستی دەکەین و پەتێکی درێژی پێوەیە، قولاپەکە دەکرێت موگناتیسی پێوەبێت بۆ ئەوەی ماسییەکان بگرێت، لەناو تەشتێک یان شوشەیەک پڕ لە ئاو دەکرێت چەند فلاشکارتێکی شێوە ماسی تێدا بێت ئەو ماسیانە پێویستە کەپس کرابن و ژمارە یان هەر شتێ کە مامۆستا مەبەستییەتی لەسەریان نووسرابێت و مامۆستا بە ئارەزووی خۆی داوا دەکات فڵانە ماسی بۆ بگرێت. بەم شێوەیە یارییەکە بەردەوام دەبێت دەکرێت بەکار بێت بۆ وشە و پیتیش. بۆ ئەوەی موگناتیسەکە ماسییەکان بگرێت وا باشە لەکاتی کەپسکردنی ماسییەکان کەمێک وردەئاسنیان لەگەڵ بێت کە لە لای ئاسنگەرەکان هەیە یان فاقەی ئاسنیان پێوە بێت. 

ئامانج لەم یارییە

ئامانج لەم یاری و چالاکییە:

١- فێربوونی ژمارە، پیت، ...هتد

٢ - زانیاری دەربارەی ڕاوکردن.

٣- زانیاری دەربارەی ماسییەکان.

٤ - کێشکردنی موگناتیس.